فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە: ئیدانەی هێرشكردنە سەر مەككە دەكەین

بینراوە: (9)

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشكردنە سەر سعودیەی بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان و هەوڵی بەئامانجگرتنی مەككەی كردو رایگەیاندوە، سەقامگیری، سەروەری و سەلامەتی خاكی سعودیە پێویستییەكی بنەڕەتییە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە، هەر دەستدرێژییەكیش خاكی سعودیە بكاتە ئامانج یان مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان دروست بكات رەتكراوە و سەركۆنەكراوە. ئاماژەی بەوەشداوە، بەئامانجگرتنی مەككە بەهۆی ئەو پێگە ئایینی و رۆحییەی لای موسڵمانانی سەرتاسەری جیهان هەیەتی پێشهاتێكی زۆر مەترسیدارە ئەو هەوڵانە هەڕەشە لە پیرۆزیی شوێنەكان و سەلامەتیی میوانانی خودا دەكەن و پێویستییان بە سەركۆنەیەكی رون و یەكلاكەرەوە هەیە. فەرمانگەكە دوپاتیشیكردوەتەوە نابێت ناكۆكییەكان ببنە بیانو و بۆ بەئامانجگرتنی هاوڵاتیان، دامەزراوە مەدەنییەكان یان شوێنە پیرۆزەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 212 Today: 1,032 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.