شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ شاندێكی باڵای سەربازی و دیپلۆماسی ئەڵمانیا كۆبوەوە كە پێكهاتبون لە فەریق شنایدەر بەڕێوەبەری گشتیی هێزە چەكدارەكان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیاو كریستیان ئولفكە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان. بەگوێرەی راگەیەنراوێك ، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و دۆخی ئەمنی ناوچەكە، عیراق و هەرێمی كوردستان و جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی كردوەتەوە. وەزیری پێشمەرگەرایگەیاندوە: رۆڵی ئەڵمانیا لە هاوكاریكردن و راوێژكاری سەربازی بەهێزەكانی پێشمەرگە بەرزدەنرخێنن، بۆ كۆتاییهاتنی ئەركی هێزەكانی ئەڵمانیاش لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا گەلی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە پێزانینیان هەیە بۆ پشتیوانییەكانی ئەڵمانیا. لایخۆشیەوە شنایدەر رایگەیاندوە كە دڵخۆشن بە بەردەوامی پەیوەندییە سەربازییەكانیان هەرچەندە ئەركی هێزەكانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەو كۆتایی دەچێت، بەڵام هاوكاری و هەماهەنگیە سەربازی و دیپلۆماسییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای پەیوەندیی هاوبەشی ستراتیژی بەردەوام دەبێت و پشتگیری لە بەهێزكردنی تواناكانی هێزی پێشمەرگە دەكەن.
فەرماندەیەكی سەربازیی ئەڵمانیا: بەردەوام دەبین لەبەهێزكردنی تواناكانی پێشمەرگە

بینراوە:
(1.0K)











Leave a Reply