بینراوە:
(1)
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایدەگەیەنێت، بە هیچ شێوەیەك سازش و رێككەوتن لەگەڵ گەندەڵكاراندا ناكەن. فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ نوێنەرانی رەوتی مەدەنی ئاماژەی بەوەدا، هیچ یاسایەك نییە بۆ سازش و رێككەوتن لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاون. باسی لەوەشكرد، دادگا بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ پرسی گەندەڵی دەكات و بەردەوام دەبن لە یەكلاكردنەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندكراوەكان. سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رونیشیكردەوە، ئەركیان بریتییە لە جێبەجێكردنی یاسا نەك دەركردن و هەمواركردنی، چونكە یاسادانان تایبەتە بە ئەنجومەنی نوێنەران.












Leave a Reply