غازی سروشتی لە كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەیەكی كەركوك رەوانە دەكرێت

بینراوە: (847)

لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا هەردوو كۆمپانیای دانا غازو نەوتی هیلال دەستپێكردنی رەوانەكردنی غازی سروشتیان لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ وێستگەیەكی كارەبا لە پارێزگای كەركوك راگەیاند بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی بەرهەمهێنانی كارەبای ناوخۆیی. بەپێی راگەیەندراوەكە، بەگوێرەی رێككەوتنێك كە لەگەڵ وەزارەتی كارەبای عیراق واژۆ كراوە رۆژانە بڕی 100 ملیۆن پێی سێجا غازی سروشتی لە وێستگەكانی كۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی كارەبای غازی تازە لەكەركوك دابین دەكرێت، رێككەوتنەكە بۆ ماوەی یەك ساڵ دەبێت و ئامانج لێی بەهێزكردنی بەرهەمهێنانی كارەباو باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانە لەناوچە جیاوازەكانی عیراقدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 4,253 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.