شاندی دەمپارتی ناوەڕۆكی دیداری لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوكردەوە

بینراوە: (16)

عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لەكۆتا دیداریدا لەگەڵ شاندی ئیمراڵی (دەمپارتی) رایگەیاندوە، ئامانجی هێنانەدی ئاشتی و بە سیاسیبونە، ئاشتی بە مانای چەكدانانە، بەسیاسیبونیش بە مانای سیاسەتی دیموكراتی و كۆمەڵگەی دیموكراتییە. شاندی ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامداوە سەبارەت بەناوەڕۆكی دیدارەكە بڵاویانكردوەتەوە، دۆخی ئێستای توركیا، بەرەوپێشبردنی چارەسەری دیموكراتی و ئاشتییەكی هەمیشەیی، هەروەها ئەو هەنگاوە كردەییانەی پێویستن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەكەو پێشهاتەكانی ناوچەكەیان لەگەڵ ئۆجەلان تاوتوێكردوە. لەوبارەیەوە رایانگەیاندوە، پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی لە قۆناغێكدایە كەپێویستییەكی بەپەلەی بە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتییە مێژوییەكان هەیە، لە قۆناغی دوای پەسەندكردنی یاساكەدا زۆر گرنگە لە چوارچێوەی ئەم بەرپرسیارێتیانەدا هەنگاوی كردەیی هاوبەش بنرێن و لیژنەكان دەست بە چالاكییەكانیان بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 212 Today: 1,032 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.