سەرۆك كۆمار: بەبێ عیراق سەقامگیریی لە ناوچەكەدا بەدی نایەت

بینراوە: (981)

لەبەغداد 18هەمین كۆنفرانسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێكرد، تیایدا نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق وتارێكی پێشكەشكردو داوایكرد رێژەی نوێنەرایەتیكردنی ژنان لە پۆستە باڵاكانی وڵاتدا زیاد بكرێت. سەرۆك كۆماری عیراق راشیگەیاند، ژنان رۆڵی گرنگیان لە كۆمەڵگەدا بینیوەو ئەوان مافەكانی ژنان دەپارێزن، هەروەها هاوبەشێكی تەواو دەبن لە دروستكردنی ئێستاو داهاتوداو رۆڵیان هەیە لە بەرەوپێشچونی وڵات لەسەرجەم كایەكاندا. نزار ئامێدی لەبەشێكی تردا وتی: هیچ ئاسایش و سەقامگیرییەك لە ناوچەكەدا بەدی نایەت بەبێ ئاسایش و سەقامگیریی عیراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 487 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.