حكومەتی كۆسۆڤۆ سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە

بینراوە: (1)

ئالبین كورتی سەرۆك وەزیرانی كۆسۆڤۆ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە، لەكاتی راگەیاندنی بڕیارەكەشدا رایگەیاند: سوپای پاسداران بە قەوارەیەك ناسراوە كە تیرۆرو توندوتیژیی وەك ئامرازێك لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا بەكاردەهێنێت و یارمەتیدەرە بۆ ناسەقامگیریی ناوچەكەو جیهان. وتیشی: بەم بڕیارە كۆسۆڤۆ پێگەی خۆی لە پشتیوانیكردن لەئاسایشی نێودەوڵەتی و بەها دیموكراسیەكان و مافەكانی مرۆڤ بەهێزتر دەكات، هەروەها پاڵشتی لە هاوپەیمانە ستراتیژییەكانی دەكات لە شەڕی دژ بە تیرۆر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 886 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.