“حكومەتی عیراق لە ماوەی 5 مانگدا بڕی 9 ترلیۆن دیناری بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان قەرز كردووە”

بینراوە: (1)

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، حكومەت بڕی9 ترلیۆن دیناری بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان قەرز كردووە. عودەی عەواد سەرۆكی كوتلەی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی رەوشی دارایی و سیاسی عیراق رایگەیاندوە، حكومەت لە مانگی یەكەوە تا ئێستا بڕی نۆ تریلیۆن دیناری لەناوخۆی وڵاتەكەیی قەرز كردووە. باسی لەوەشكردوە، ئەو قەرزە بۆ داپۆشینی كورتهێنانی بودجە و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بووە. عەواد ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكاری سەرەكی ئەو قەرزە دەگەرێتەوە بۆ داخستنی گەروی هورمز و راوەستانی هەناردەكردنی نەوت، نەك زیادبوونی خەرجییەكانی حكومەت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 105 Today: 682 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.