بینراوە:
(6)
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، حكومەت بڕی9 ترلیۆن دیناری بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان قەرز كردووە. عودەی عەواد سەرۆكی كوتلەی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی رەوشی دارایی و سیاسی عیراق رایگەیاندوە، حكومەت لە مانگی یەكەوە تا ئێستا بڕی نۆ تریلیۆن دیناری لەناوخۆی وڵاتەكەیی قەرز كردووە. باسی لەوەشكردوە، ئەو قەرزە بۆ داپۆشینی كورتهێنانی بودجە و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بووە. عەواد ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆكاری سەرەكی ئەو قەرزە دەگەرێتەوە بۆ داخستنی گەروی هورمز و راوەستانی هەناردەكردنی نەوت، نەك زیادبوونی خەرجییەكانی حكومەت.












Leave a Reply