بینراوە:
(2)
سێباستیان لێكۆرنۆ سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا رایگەیاند، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی كە لەلایەن بزوتنەوەی هێلەگ زەردەكان دژبە گرانی و بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لە سەرتاسەری وڵات سەریهەڵداوە یەك هەزارو 200 كەس دەستگیركراون و 150 كارمەندی پۆلیسیش برینداربون. سێباستیان لە لێدوانێكدا وتویەتی: كاتی ئەوە هاتوە پارتی چۆكدانەدەری فەڕەنسا هەڵوێستی خۆی یەكلایی بكاتەوە لەوەی ئایا لایەنگری وڵات و هێزە ئەمنییەكان دەكات كە ئاسایشی گشتی دەپارێزن و یاسا جێبەجێ دەكەن، یان لەگەڵ ئەو كەسانە دایە كە كردەی تێكدەرانە ئەنجام دەدەن. جێی ئاماژەیە لایەنگرو ئەندامانی سەر بە بزوتنەوەی هێلەگ زەردەكان بەپاڵپشتی قوتابیان خۆپیشاندانیان دژ بە گرانی و بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەن، لە سەرتاسەری فەڕەنسادا ئەنجامدا.












Leave a Reply