حكومەتی فەرەنسا مۆزەخانەی لۆڤەری بەكاتیی داخست

بینراوە: (2)

مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕوی سەردانیكەراندا داخرا دوایئەوەی ژمارەیەك لە قوتابیانی قوتابخانەی لۆڤەر دەروازەی سەرەكی مۆزەخانەكەیان داخست. لە راگەیەنراوێكدا مۆزەخانەكە بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەكاندا كارگێڕییەكەیان بەشێوەیەكی فەرمی بڕیاری داخستنی كاتیی دەروازەكانیداوە بۆ پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران و رێگریكردن لە دروستبونی هەر ئاڵۆزییەك، داخستنەكەش تا كۆتاییهاتنی ناڕەزایەتییەكان و ئاساییكردنەوەی دۆخەكەیە. جێی ئاماژەیە، قوتابیانی قوتابخانەی لۆڤەر كە یەكێكە لە ناوەندە پەروەردەییەكان بەمەبەستی گەیاندنی ەكانیان رێگریان لە چونەژورەوەی گەشتیاران و سەردانیكەران كرد ئەمەش وایكرد كارگێڕیی مۆزەخانەكە ناچار بێت بڕیاری داخستنی كاتیی شوێنەكە بدات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,322 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.