بارەگای بارزانی لەسەر کوژرانى ئەکبەر حاجی رۆستەم پەیامێکى بڵاوکردەوە

بینراوە: (1.2K)

بارەگای بارزانی، پەیامێکی لەبارەی کوژرانی، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بڵاوکردووەتەوە و داوای بەپەلە دۆزینەوەی تاوانباران دەکات بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسا بکرێن.

پەیامێك لە بارەگای بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدکردنی فەرماندەی پێشمەرگە و كەسایەتیی خەباتگێڕ (ئەكبەر حاجی ڕۆستەم)ـمان پێ گەییشت. ئەكبەر حاجی ڕۆستەم تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەری ناسراوی دەڤەری گەرمیان و جێی ڕێزی خەڵكی كوردستان بوو و لەدەست دانی خەسارەت و كەلێنێكی گەورەیە. پێویستە بە زووترین كات دامودەزگاکانی دەڤەری گەرمیان تاوانباران بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و بە سزای تاوانی خۆیان بگەیێندرێن.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ئەكبەر حاجی ڕۆستەم و خەڵكی گەرمیان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
23ی ئەیلوولی 2025

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,304 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.