ئەللامی: ئەو تۆڕەی بەنیازی شكاندنی ناوبانگی سەندیكای پارێزەران بو دەستگیر كرا

بینراوە: (1.4K)

ئەحلام ئەللامی نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، تۆڕێكی فراوانی ساختەكاری و هەڕەشەیان هەڵوەشاندوەتەوە كە ئامانجیان شكاندنی شكۆی سەندیكاكەیان بوە، كەسێك بەناوی حەیدەر ساعدیی بانگەشەی كاری میدیایی كردوە بە بەكارهێنانی ڤیدیۆی ساختەو دەستكاریكراو هەوڵیداوە ناوبانگی سەندیكای پارێزەران و ئەندامانی ئەنجومەنەكەی بزڕێنێت. ئەللامی جەختیشیكردوەتەوە، سەندیكاكەیان لە سەرەتای روداوەكەوە بێدەنگی هەڵبژاردوە تاكو رێگری بكات لە ئاشكرابونی جوڵەكانیان بۆئەوەی دەزگا ئەمنییەكان بتوانن بەسەركەوتویی ئەركەكەیان جێبەجێ بكەن و تۆمەتباران نەتوانن هەڵبێن. نەقیبی سەندیكای پارێزەرانی راشیگەیاندوە، بەهاوكاری دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ و دەزگا ئەمنییەكان تۆڕەكەی ساعدی هەڵوەشێنراوەتەوەو دوو پارێزەریش دەستگیركراون كە تۆڕەكەیان بەكارهێناوە بۆ راكێشانی پارێزەران و هاوڵاتیان بۆ ناو تەڵەی هەڕەشەو ساختەكارییەكانیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 225 Today: 667 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.