بینراوە:
(17)
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە كردنەوەی گەرووی هورمز دەكەن و جەختیكردوەتەوە لەگەڵ بەردەوامی رەفتاری ئەمریكا داخرانی گەرووی هورمز بەردەوام داخراو دەبێت و ناكرێتەوە. دوپاتكردنەوەی داخستنی گەرووەكە لەلایەن میدیا فەرمییەكانی ئێرانەوە دوای ئەوەهاتوە كە كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رەزامەندی لەسەر پێشنیازێكی قەتەرو ئەمریكا سەبارەت بەكردنەوەی گەرووی هورمز پیشانداوە . بەپێی هەمان سەرچاوە، لە پێشنیازەكەدا هاتوە كە كەشتییە بازرگانییەكان لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەتوانن بچنە نێو ئاوەكانی ئێرانەوەو لەكاتی چونە دەرەوەشیاندا بەڕێگە ئاوییەكانی عوماندا تێپەڕدەبن.












Leave a Reply