وەزیری گەنجینەی ئەمریكا: رەنگە سبەی كەشتییەكانی گەروی هورمز بە ئازادانە بجوڵێن

بینراوە: (1.5K)

سكۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، رەنگە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممە 5-8 رێككەوتنێك بكەن بۆ كردنەوەی گەروی هورمز بە جوڵەی سەربەستانە بۆ كەشتییە بازرگانییەكان، ئێمە لەگەڵ ئێرانییەكان لە گفتوگۆداین و هەلی ئەوە هەیە كە گرێبەستێكمان هەبێت بۆ كردنەوەی گەروەكەو هەنگاونان بەرەو پێگەیەكی ئاساییتر لەم ململانێیەدا. وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كاتێك پرسیاری ئەوەی لێكرا كە ئایا ئێران رێگەی پێدەدرێت باج وەربگرێت وتویەتی: بەو پێیە بێت دەبێت هاتوچۆ لە گەروەكەدا ئازادانە بێت. دوای لێدوانەكانی ناوبراو میدیاكان نەیانشاردوەتەوە كە نرخی ئایندەی نەوتی خاوی ئەمریكا نزیكەی بە رێژەی 3% دابەزی و لە خوار 78 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا، بێسنت وتی پێشبینی دەكات نرخەكان زیاتر رو لە دابەزین دەكەن كاتێك سەدان كەشتی كە لە كەنداوی فارس گیریان خواردوە بتوانن دەربچن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 318 Today: 1,851 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.