ئیدارەی گەرمیان: پرۆسەی دەنگدان بەباشی بەڕێوەدەچێت

بینراوە: (916)

بنكەكانی دەنگدانی تایبەت لە گەرمیان بەسەردەكرێنەوە بۆ دڵنیابونەوە لە بەڕێوەچونی هەڵبرادن بە سەركەوتویی. ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، دوای دەستپێكردنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەگەرمیان بەمەبەستی بەدواداچون بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەكەو خزمەتگوزارییەكانی بنكەكان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ئیدارەی گەرمیان بەیاوەری تیمێكی كۆمسیۆن سەردانی بنەكەكانی دەنگدانی لە قەزای كەلارو رزگاری كرد. جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە دەزگاكانی راگەیاندنی وتوە كەپرۆسەی دەنگدان لە گەرمیان بەباشی بەرێوەدەچێت، لەگەڵ كۆمسیۆن چاودێری وردی پرۆسەكە دەكەن بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بە كاروباری حكومەت و دەزگا ئەمنییەكانەوە بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 83 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.