ئیسرائیل چەک و موچە بۆ چەکدارانی دروزەکانى سوریا دابین دەکات

بینراوە: (959)

بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئیسرائیل بڕیاریداوە بە دابینکردنی چەک و هاوکاری دارایی بۆ چەکدارانی دروز لە سووریا. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی سووریا نەخشەڕێگەیەکی نوێی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی پارێزگای سوەیدا راگەیاندووە کە ناوچەیەکی دروزنشینە.

ئاژانسی رۆیتەرز، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی چەند بەرپرسێکی باڵای دروزەکان، ئاشکرای کردووە، کە ئیسرائیل بڕیاریداوە هاوکاری یەکگرتنەوەی دروز بکات. بۆ ئەم مەبەستەش بڕێکی زۆر هاوکاری سەربازیی ناردووە کە چەک و جبەخانەی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت. هەروەها ئیسرائیل پابەند بووە بە دابینکردنی مووچەی مانگانە بۆ ئەم چەکدارانە. سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکاش پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئیسرائیل بڕیاریداوە مووچەی مانگانەی سێ هەزار چەکداری دروز دابین بکات.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە 16ی ئەیلول ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاندووە، کە دیمەشق نەخشەڕێگەیەکی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی پارێزگای سوەیدا داناوە. ئەم نەخشەڕێگەیە لەلایەن ئوردن و ئەمریکاوە پاڵپشتی لێدەکرێت. شەیبانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “بەگوێرەی نەخشەڕێگەکە، سەرجەم ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دەستدرێژیکردنە سەر هاوڵاتییانی سڤیل، سزادەدرێن و کار بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان دەکەن.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 162 Today: 1,849 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.