نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، هەموو لیژنەكانیان بۆ چاودێریكردنی بازاڕ راسپاردووە و بە توندی رێگری دەكەن لە بەرزكردنەوەی نرخی ئەو كاڵایانەی پێشتر كڕدراون. ئاماژەی بەوەشدا، هەر بازرگانێك تاوەكو دوێنێ كاڵا و پێداویستی كڕیبێت، بۆی نییە نرخەكەی بەسەر هاووڵاتییاندا زیاد بكات، بەڵام ئەو كاڵایانەی ئەمڕۆ چوارشەممە كڕدراون، بە نرخی نوێ مامەڵەیان پێوە دەكرێت. ئاشكراشیكرد، لە ئەمڕۆوە لیژنەكانیان سەردانی بازاڕ و فرۆشگاكان دەكەن و بە وردی پشكنین بۆ بەڵگەی كڕینی كاڵاكان دەكەن. قایمقامی ناوەندی هەولێر سەبارەت بە كاریگەرییەكانی بڕیارەكەی بانكی ناوەندیش دەڵێت، ئەو بڕیارە زیان بە ژیانی هەموو هاووڵاتییان دەگەیەنێت و هۆكارێكە بۆ گرانبوونی كاڵاكان،وتیشی، بەڵام ئێمە لە قایمقامییەت هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ كۆنترۆڵكردنی بازاڕ، تاوەكو هیچ لایەنێك ئەم دۆخە لەسەر شانی هاووڵاتییان نەقۆزێتەوە.
نەبەز عەبدولحەمید: رێگری دەكەن لە بەرزكردنەوەی نرخی ئەو كاڵایانەی پێشتر كڕدراون
بینراوە:
(158)
