ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە فەرمی بونی هەر دانوستانێك لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕەتكردەوە. موحسین ڕەزایی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، نابێت كەس بە ە دژبەیەكەكانی سەرۆكی ئەمریكا سەرقاڵ ببێت كە جارێك دەڵێت دانوستان ناكەین و جارێكی دیكە دەڵێت ئامادەی گفتوگۆین. باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا هاوكێشە و گرەوكردنەكانی تایبەت بە نەوت و گەروە ئاوییەكان بە تەواوی گۆڕاون و هەر هەوڵێكیش بۆ كۆنترۆڵكردنی زیانەكان، ڕێگری لە ڕودانی ئەو پێشهاتانە ناكات كە لە داهاتودا بەڕێوەن. لە لێدوانەكەیدا موحسین ڕەزایی باسی لەوەشكرد، سەرقاڵی ە دژبەیەكەكانی سەرۆكی ئەمریكا مەبن، هاوكێشەكانی پەیوەست بە نەوت و گەروەكان گۆڕاون و كۆنترۆڵكردنی زیانەكان پێش بەوە ناگرێت كە بەڕێوەیە، هیچ دانوستانێك ناكرێت تا مەرجەكانی ئێران بەدینەیەن، تەواو.
ئێران بە فەرمی بونی هەر دانوستانێك لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕەتدەكاتەوە

بینراوە:
(5)











Leave a Reply