باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئوردن: پێویستە هاووڵاتییانمان ئامادەبن بۆ جێهێشتنی ناوچەكە

بینراوە: (17)

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئوردن داوا لە هاووڵاتییانی دەكات بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ئامادەكاری بۆ جێهێشتنی ناوچەكە بكەن. باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئوردن ئەمڕۆ شەممە هۆشدارییەكی توندی ئەمنی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، ڕەوشی ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە و ئەگەری پەرەسەندنی چاوەڕواننەكراوی هەیە، بۆیە دەبێت ئەمەریكییەكان هۆشیاربن و لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەكەدا ئامادەبن بۆ جێهێشتنی ناوچەكە. باسی لەوەش كردووە كە هەڵوێستەكانی ئێران پێشبینینەكراون و مەترسیی ئەوە هەیە ئێران و گروپە نزیكەكانی، دامەزراوە دیپلۆماسییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە سەرانسەری جیهان بكەنە ئامانج، تەنانەت ژێرخانی مەدەنی وەك هۆتێل و فڕۆكەخانەكانیش. لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئوردن بەتایبەتی داوا لە هاووڵاتییانی دەكات خۆیان بەدوور بگرن لە سەردانیكردنی بنكە سەربازییەكان لەناو خاكی ئوردن و تێكەڵنەبوون بە شوێنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەكان. هەروەها داوا لەو ئەمەریكییانە دەكات كە لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، بە جددی پێداچوونەوە بە بڕیاری گەشتكردنیان بۆ ناوچەكە بكەن و بەردەوام چاودێری ڕێنماییە ئەمنییەكانی تایبەت بە فڕۆكەخانەكان بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 182 Today: 1,005 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.