بۆ ماوەی پێنج رۆژ شەپۆلێكی گەرمای بەتین عیراق دەگرێتەوە

بینراوە: (16)

كەشناسی عیراق بڵاویكردەوە، شەپۆلێكی گەرمای بەتین عیراق دەگرێتەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت. دەستەی گشتیی كەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەیی عیراق، لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لە رۆژی شەممەی داهاتووە شەپۆلێكی گەرمای بەتین سەرجەم شارەكانی عیراق دەگرێتەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت. باسی لەوەشكردوە، لە هەندێك شاری ناوەراست و باشوری عیراق پلەكانی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنن. كەشناسی عیراق راشیگەیاند، هاتنی ئەو شەپۆلی گەرمایە ئاساییەوە چونكە لە لوتكەی وەرزی هاویندایەو بەرزترین تێكڕای ساڵانەی گەرما لەو چەند رۆژەدا تۆماردەكرێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 182 Today: 1,005 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.