وەزارەتی نەوت: ناسەقامگیری بازاڕ كاریگەریی كردوەتە سەر بڕی بەرهەمهێنان

بینراوە: (1.1K)

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لەئێستادا كار بۆ تەواوكردنی هێڵی بۆری نەوتی بەسرە- كەركوك- جەیهان دەكەن. سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندوە، كاركردن بەردەوامە بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی پڕۆژەی هێڵی بۆڕی (بەسرە– حەدیسە – كەركوك – جەیهان) و رێڕەوی دیكە بەرەو بەندەرەكانی بانیاس و عەقەبە بەئامانجی هەمەجۆركردنی دەروازەكانی هەناردەكردن. جەختیشیكردەوە كە زیادبونی بڕی هەناردەكردن بەندە بەباشتربونی باری ئاسایش و گەڕانەوەی تەواوەتیی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان. لەبارەی بڕی بەرهەمهێنانیشەوە وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاندوە: ناسەقامگیری بازاڕی جیهان كاریگەریی كردوەتە سەر بڕی بەرهەمهێنان، بەڵام جەنگی ناوچەكە كاریگەری زیاتری كردوەتە سەر هەناردەی نەوت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 4,243 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.