فراكسیۆنی پارتی گەڕایەوە ناو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك

بینراوە: (1.4K)

شۆخان حەسیب ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عیراق لە قۆناغێكی وەرچەرخانی گرنگدایە لەڕووی چاودێریی گشتی و ستراتیژیی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم واقیعە نوێیەو هەنگاوەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە ناو دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك. وتیشی: بە دوو هۆكار دەگەڕێنەوە یەكەمیان پەیوەندیی بە وەڵامدانەوەی داواكاریی بەردەوامی خەڵك و لایەنگرانیانەوە هەیە دوەمیش بریتییە لە هاودەنگی و بەرپرسیارێتیی سیاسی بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی ناو ئەنجومەن بەفەرمی داوایان لە سەركردایەتی حزبەكەیانكردوە پێكەوە لەم قۆناغە هەستیارەدا كار بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 577 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.