پۆلیسی دارستانی سلێمانی: هاوڵاتیەكمان دەستگیركرد كە سەرقاڵی بڕینەوەی دار بوو لە شارباژێڕ

بینراوە: (7)

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانیان لە بەشی شارباژێڕ توانیویانە هاووڵاتییەك دەستگیر بكەن كە زیانی بە سروشت و ژینگەی ناوچەكە گەیاندووە. ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە لە هەبوونی دیاردەی داربڕین لە گوندی (گەنكێ) سەر بە قەزای شارباژێڕ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی روداوەكە. ئاشكراشكراوە، لە كاتی گەیشتنی مەفرەزەكان، هاووڵاتییەك دەستگیركرا كە سەرقاڵی بڕینەوەی دار بووە، دوای لێكۆڵینەوەش دەركەوتووە كە مەبەستی لە بڕینەوەی دارەكان بۆ “هەنگ بڕین” بووە. لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر، پەڕاوی یاسایی بۆ تۆمەتبارەكە رێكخراوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان لەبەرانبەریدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 185 Today: 1,074 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.