ئەكسیۆس: ئەمریكا و ئێران لە قەتەر كۆدەبنەوە

بینراوە: (1.0K)

پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی بڵاویكردەوە، بڕیارە سێشەممە ئەمریكا و ئێران لە قەتەر كۆببنەوە و تاوتوێی ناكۆكییەكانیان لەسەر گەروی هورمز بكەن. ئەو پێگەیە ئاشكراشیكرد، ئەمریكا و ئێران دوای ئیمزاكردنی رەشنووسی رێككەوتنێك و راگەیاندنی ئاگربەست بۆ60 رۆژ، تەنها 11 رۆژ بەسەر ئاگربەستدا تێپەڕی و هەردوولا هێرشیانكردەوەسەر یەكدی و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاش، هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی جەنگەكە و تەواوكردنی كارە ناتەواوەكەیانی كرد. ئاماژە بەوەشدراوە، نەبوونی لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا، هۆكاری سەرەكیی دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئەمریكا و ئێران بوو بۆسەر یەكدی. هاوكاتی گرژییەكان، لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا بە ئەكسیۆسی راگەیاندووە، بڕیارە سێشەممە وەفدی هەردوولا لە پایتەختی قەتەڕ كۆببنەوە و لەبارەی ئەو خاڵانەی رێككەوتنەكە كە لێكتێنەگەیشتن و ناكاكۆییان لەسەر، گفتوگۆ بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 66 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.