سودانی بڕیاریدا هاورده كردنی به نزین و نه وتی سپی (نه وتی ماڵان) ڕابگرێت و هۆكاره كه شی بۆئه وه گه ڕانده وه كه ئه و به رهه مانه له ئاستی ناوخۆدا گه یشتونه ته خۆبژێوی و به رهه مهێنان له له ڕێژه ی به كارهێنانی ناوخۆیی زیاتره .
ئەمڕۆ سێشەممە، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگه یاند، وەزارەتی نەوتمان ڕاسپاردوە گرێبەستی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ڕابگرێت، بەو پێیەی خۆبژێویمان بەدەستهێناوە و ئامادەین بۆ هەناردەکردن، دوا وادەمان داناوە بۆ کۆتاییهێنان بە سوتاندنی غاز تا کۆتایی ساڵی 2027 و ڕاگەیاندنی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنان.
به گوێره ی ئه و نوسراوه ی كه واژۆی ئیحسان عه وادی به ڕێوه به ری نووسینگه ی سه رۆك وه زیرانی له سه ره ، له رۆژی 4ی (تشرینی دوه م/11)ه وه محه مه د شیاع سودانی سه رۆك وه زیران ڕێنمایی داوه هاورده كردنی ئه و به رهه مه نه وتیانه ڕابگیرێت. هه ر به گوێره ی نوسراوه كه ، فه رمانكراوه كه ئه و بڕه به نزین یاخود نه وتی سپیه یه زیاد ده بێت، له ڕێگه ی میكانیزم و كۆنتڕڵی تایبه ته وه ، ده ست به هه نارده كردنیان بكه ن.
حكومه تی عێراق له ڕێگه ی به نزینخانه حكومیه كانه وه هه ر لیترێك به نزین به 450 دینار ده داته شۆفێران، به ڵام تا ئێستا له هه رێمی كوردستان نرخی به نزین له ڕێگه ی به نزینخانه كانی تایبه ته وه دابه شده كرێت و ئه وه ش به نرخی سه روی 800 دینار بۆ هه ر لیترێك.












Leave a Reply