ژمارەی ئۆتۆمبێلە تۆماركراوەكان لەعیراق 7 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپەڕاندوە

بینراوە: (1.3K)

میقداد میری بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پڕۆژەی كامێرای چاودێری هاتوچۆ بەپێی پلانە داڕێژراوەكان بەردەوامەو هیچ بڕیارێك بۆ راگرتن یان پاشەكشەكردن لەم سیستمە ئەلكترۆنییە لەئارادا نییە. وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرایكردوە كە ژمارەی ئۆتۆمبێلە تۆماركراوەكان لە عیراقدا 7 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپەڕاندوە، تەنها لەم دواییانەدا 139 هەزار ئۆتۆمبێلی نوێ و هەزارو 795 ماتۆڕسكیل لە فەرمانگەكانی هاتوچۆ تۆماركراون. وەزارەتی ناوخۆ جەختیكردوەتەوە، پەرەپێدانی كامێرای چاودێری لەسەر شەقام و رێگاوبانەكان بەشێكە لە ستراتیژیەتی نوێی حكومەت بۆ رێكخستنی هاتوچۆ، كەمكردنەوەی سەرپێچییەكان و پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 3,234 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.