تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو 7 كارمەندی دژە تیرۆری عیراقی كردە قوربانی

بینراوە: (17)

دەزگای دژەتیرۆری عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوی پاشماوەی چەكدارانی داعش لە پارێزگای موسڵ حەوت كارمەندی دەزگاكە بونە قوربانی. لە راگەیەنراوێكدا دەزگای دژەتیرۆری عیراق راشیگەیاندوە، لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی پشكنیندا بۆمبێكی چێنراو لە بیابانی حەزەر لە باشوری رۆژئاوای پارێزگای موسڵ بە مەفرەزەیەكی دەزگاكەیاندا تەقیوەتەوە كە پاشماوەی چەكدارانی داعش بوە. ئاماژەشیكردوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە سێ سەرباز كوژراون و چواری دیكەش بریندار بون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,196 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.