بینراوە:
(12)
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، مووچە پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی لەسەر نییە. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕۆتینی ئاسایی دابەشكردنی مووچە لە 18 بۆ 25ی مانگ دەبێت، بەڵام بەهۆی تایبەتمەندی ئەم مانگە و نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، پێویست دەكات كاتی دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت و حكومەتیش توانای بەجێگەیاندنی ئەو كارەی هەیە. سەبارەت بە پلانی داهاتووی بەڕێوەبردنی دارایی، جەمال كۆچەر دەڵێت، حكومەتی داهاتوو چەند بژاردەیەكی لەبەردەستدایە، نزیكترینیان دەركردنی یاسایەكی تایبەتە هاوشێوەی یاسای ئاسایشی خۆراك.












Leave a Reply