١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی ١٠ ئامادەیە

بینراوە: (1.1K)

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: “بۆ ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی 10 چاوەڕێی عێراقین” و پارەکە ئامادەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، “هەموو رێکارەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێمەوە تەواوکراون و ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ئەو مانگەش ئامادەیە، بەڵام بۆ ناردنی، چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی مووچەین لە لایەن بەغدا.”

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: وەزارەتی دارایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی ١٢ ئامادە دەکات و بە ئەگەری زۆرەوە ئەم هەفتەیە تەواو دەبێت و بۆ بەغدای دەنێرن، ئەگەر نا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو هەروەها “وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە.” سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢، ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی وتی: “ئێمە رێکارەکان جێبەجێ دەکەین و ئەگەر پشووش دەستپێبکات، دەتوانن پارەکەمان بۆ بنێرن، چونکە ئەوە رێکارێکە لەنێوان هەردوو وەزارەت و کێشەی نییە.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 317 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.