لیستی مووچەی مانگی 11 ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

بینراوە: (1.5K)

زەمەن – هەواڵ یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی11یان تەواو كردووە و پەسەندیش كراوە، بڕیارە لەم یەك دوو رۆژە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری بنێردرێت بۆ بەغدا بۆ وردبینیكردن و پەسندكردنی لەلایەن دارایی فیدراڵەوە. ئەوەشی خستەڕوو: “لیستی مووچەی مانگی 10 ماوەیەكە لە بەغدادە و هیچ کێشەیەکی نییە و هەموو شتێكی تەواوە”. پەیوەست بە دواكەوتنی ناردنی لیستی مووچەی مانگی 11، سەرپەرشتیاری بایۆمەتری باسی لەوەکرد: “بۆیە لیستەكە دواكەوت، هەندێك كەموكوڕی و داواكاری هەبوون، ئەو گۆڕانكارییانە جێبەجێ كران و لیستەكە پەسند كرا”. بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی بایۆمەتری، لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەكرێت: “لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 12 كارمان كردووە و لەم چەند رۆژە سیستەمی (پەیرۆڵ) كارا دەبێت و لیستەكە ئامادە دەكرێت”. روونیشی كردەوە، لیستەكان بە رێكوپێكی ئامادە دەكرێن و پرسی خەرجكردنی مووچەش لە لای وەزارەتی دارایی فیدراڵە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەزار و 400 یەکەی ژمێریاری هەن و لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) مووچەی مانگانەیان ئامادە دەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 490 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.