کارتی نەوت و غازی ١٠ ساڵی دروست دەکرێت

بینراوە: (1.0K)

بەڕێوەبەرایەتیی كانزا و نەوتی هەولێر، بریکارەکانی خۆراکی ئاگادار کردووەتەوە، کارتی زیرەک بۆ نەوت و غاز دروست دەکەن بۆ ماوەی ١٠ ساڵ.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بریکارەکانی خۆراکی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە و دەڵێن: بڕیاردراوە بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر، کارتی زیرەک بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، بۆ وەرگرتنی نەوت و غاز دروست بکرێت و بە زوترین کات سەردانمن بکەن و بڕی پێنج هەزار و ٥٠٠ دینار بهێنن.

دەشڵێن: وەرگرتنی ئەو پارەیە بە مەبەستی دروستكردنی كارتی زیرەكە بۆ نەوت و غاز بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، ئەم كارتە كاری پێ دەكرێ جێگرەوەیە، ئەمساڵ بەزووترین كات سەردانمان بكەن.

باسیان لەوەشكردووە، ئەوەی نایەوێ ئاساییە و دەتوانێ بڵێ نامەوێ، بەڵام تا ١٠ ساڵ نەوت و غاز وەرناگیرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە ئەمساڵ پێدانی نەوت لە رێگەی بەنزینخانەكان بێت و هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی بەنزینخانەكان بەشە نەوتيان وەربگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 554 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.