ئەفسەرێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

بینراوە: (975)

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەمڕۆ شەممە، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، رەوا عومەر عەبدولکەریم کوڕی نووسەر و شاعیر عومەر کەسان، بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

رەوا لە کۆلیژی سەربازی قەڵاچوالان ئەفسەر بووە و خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە.

عومەر کەسان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، “کوڕی جوان و عاقڵم، چۆن دەستتچوو خۆت بکوژی، چۆن چۆن؟”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 490 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.