مەڵبەندی یەکێتی: ئەوەی بەسەر خەڵکی گوندی لاجان دێت لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم-یش روینەداوە

بینراوە: (829)

مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لەسەر ڕووداوەکانی گوندی لاجان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە مێژووی تەواویی ململانێی جەنگ و شەڕەکانی هەردوو جەنیگی جیهانی یەکەم دووەم بەم شێوە لەنێوان هاوولاتی و هاوخوێنی دوو بەرەیی بەم شێوەیە دورست نەبووە.

بونیادی ئەقلی حزب و خاوەنداریتی ماڵی خۆم.!

سێ ڕۆژە لە گوندی لاجان.ی نزیك هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ململانێ و هێز کۆکردنەوە لە نێوان گوندێك و باڵێکی دەست ڕۆیشتوویی کوردستان بە هێزەکانیەوە ڕووبەربوونەتەوە. یەکەمجارە لە مێژوویی شەڕ و پێکدادان و ململانێی لەم جۆرە ڕوودەدات، لە مێژووی تەواویی ململانێی جەنگ و شەڕەکانی هەردوو جەنیگی جیهانی یەکەم دووەم بەم شێوە لەنێوان هاوولاتی و هاوخوێنی دوو بەرەیی بەم شێوەیە دورست نەبووە بەدڵنیایەوە ئەمە یەکەمجار دەوڵەت و گوندێك لەبەرامبەر بەیەك ڕووبەڕوویی یەکتر ببنەوە. بەرەی یەکەم خاوەنی ماڵ و لەناو خێزان و ژن و مندال، بەرگریی مەدەنییانە لە خۆیان دەکەن و بەرەی دووەمیش هێزیی حزبە بەناوی حکومەت بە هەموو ئەو چەك و جبەخانانەی کە لە هێزەکانی هاوپەیمانیان وەریگرتووە سعات بە سعات هێزیی زیاتر دەنێرن و سەنگەرەکانیان بەرامبەر خەلکی سیڤیلی گوندی لاجان تۆکمەتر دەکەنەوە. ئەمە جگە لەوەی پێشێلی هەموو سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و ڕێسایی و یاسایی جەنگە و بەرپرسیاریەتێکی گەورەشە بۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم، تایبەت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و دەسەلاتی هاپەیمانان و دەستەی مافی مرۆڤ، هەروا بە ئاسایی و بێ دەنگی حکومەتێك جەنگ دژی گوندێك ڕابگەینێ، چاوەڕێی هەلوێستی بەر پرسیارانەین بۆ ڕاگرتنی ئەو جەنگەو کۆتاییهێنان بەفشار لەسەر خەڵکی گوندی لاجان ، چونکە هەموو ئەمانەش ئامانج لێی دەرکردنی خەلکە لەسەر زێدیی خۆیان دەست بەسەراگرتنی گوندەکەیە لەلایەن کۆمپانیاوە . مەڵبەندی 3 ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 209 Today: 1,154 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.