عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: پڕۆژه‌یه‌كی گرنگمان ئاماده‌كردوه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كانی هاوڵاتیان له‌خۆگرتوه‌

بینراوە: (957)

بڕیارده ری ره وتی هه ڵوێست رایگه یاند، پڕۆژه یه كی گرنگیان ئاماده كردوه كه چاره سه ری وردی بۆ كێشه كانی هاوڵاتیانی هه رێم له خۆگرتوه . ده شڵێت، هیوامان وایه هه مو هێزه كوردییه كان له و چوارچێوه یه دا كاربكه ن و پڕۆژه كه ش ده ده ینه هه موان. به پێی راگه یه ندراوێكی نوسینگه ی بڕیارده ری ره وتی هه وڵوێست، ئه مڕۆ یه كشه ممه ، ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی به ریتانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی ڕەوتی هەڵوێستی کردوه و له گه ڵ عه لی حه مه ساڵح، بڕیارده ی ره وته كه كۆبوه ته وه . به گوێره ی راگه یه ندراوه كه ، کونسوڵی گشتی به ریتانیا، پیرۆزبایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی لە ڕەوتی هەڵوێست کردوه و وتویه تی”ئەم ئەنجامانە بۆ هێزێکی نوێ، سەرکەوتنێکی باشە.” عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست باسی وردەکاری هەڵبژاردنەکانی کردوه و وتویه تی”ئەگەر ئەو فشارە زۆر گەورەی دەسەڵات نەبوایە لەسەر دەنگدەر، ئەنجامی هەڵوێست زۆر باشتر دەبو.” هه ردولا گفتوگۆیان لەبارەی نەبونی پەرلەمانی کوردستانەوە کردوه ، له وباره یه وه عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاندوه “ئێستا نزیکه ی سێ ساڵە پەرلەمان بونی نییە، کەواتە: ئەم حکومەتەی ئێستاش هیچ شەرعیەتی نییەو بە نایاسایی کاردەکات! لە کوێ هەبوه سێ ساڵ حکومەت کاربەڕێکەربێت.” له به شێكی دیكه ی كۆبونه وه كه دا، لەبارەی کاری فراکسیۆنی هەڵوێست لە بەغدا، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاندوه “پرۆژەیەکی گرنگمان ئامادەکردوە لەگەڵ سەرجەم هێزە عێراقییەکان گفتوگۆی دەکەین، پشتئەستور بە دەستور و یاسا بەرکارەکان، پرۆژەکە نەخشەی وردی چارەسەری کێشەی هاوڵاتیانی هەرێمی کورستان و پرسە نیشتیمانیەکانە، هیوامان وایە هەمو هێزە کوردییەکان لەم چوارچێوەدا کاربکەن و پرۆژەکە دەدەینە هەموان.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 252 Today: 1,154 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.