لەم هەفتەیەوە بەفر و باران دەستپێدەکات

بینراوە: (1.4K)

کەشناسی ڕایگەیاند: ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ و بەیانی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت پێشبینی نمەباران لە هەندێ ناوچەی شاخاویی هەیە بەشێوەی نمە بارانی پچڕپچڕی، بە تایبەت لەدوای ئێوارەوە.

هاوکات، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ بەرەبەیانی سبەینێ دووشەممە ئاسمان زیاتر هەوراویی دەبێت ناوبەناو باران دەبارێت بە تایبەت لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە هەندێک کات تاوە باران دەبێت لەگەڵ بوونی هەورەگرمە و هەورەبروسکە و دابەزینی پلەکانی گەرما.

لەبارەی بەفربارینیش پشتیوان پێنجوێنی وتی، لەم شەپۆلەی ئەم چەند ڕۆژەدا واتە لەمڕۆوە لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بەهێزی بەفربارین هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,063 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.