رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت چۆن باسی رووداوەكەی گوندی لاجان دەكات؟

بینراوە: (1.4K)

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی لەدەرەوەی پاڵاوگەی نەوتی لاناز، لەسەر رێگەی باكوری شاری هەولێر، بەتەقەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لانیكەم دوو كەس كوژراون و سێ كەسی دیكەش برینداربوون. ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، رۆژنامەكە لەڕاپۆرتێكدا باسی لە گرژییەكان و خۆپیشاندانی خەڵكی ناڕازی گوندی لاجانی سنووری گوێر كردووە و رایگەیاندووە: خۆپیشاندەران داوای هەلی كاریان لە پاڵاوگەكە كردووە، بەڵام لەكاتی ناڕەزایەتییەكاندا، هێزە ئەمنییەكانی پاسەوانی پاڵاوگەكە تەقەیان لێكردوون و لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێك گیانی لەدەستداوە، هاوكات شۆفێری بارهەڵگرێكی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكانیش كە لەنزیك پاڵاوگەكە بووە گیانی لەدەستداوە. ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە ٢٩ی ١١ی ٢٠٢٥، لە گوندی لاجان-ی نزیك گوێر لە سنووری پارێزگای هەولێر، شەڕ لە نێوان خەڵكی ناڕازیی و هێزە ئەمنییەكان روویدا ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە، دواتریش هێزێكی زۆری ئەمنی رەوانەی ناوچەكە كرا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 206 Today: 1,663 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.