عەلی حەمەساڵح: سەرکوتکردنی کەسانێک کە داوای دەرفتی کار دەکەن مەترسیدارە

بینراوە: (838)

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەسەر رووداوی ئەمڕۆی گوندی لاجان رایدەگەیەنێت، وەڵامدانەوەی داوای خەڵک بۆ دەرفەتی کار بە تەقەکردن، یاساشکێنییە. عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری هەڵوێست رایگەیاندووە، وەڵامی خەڵکانێک کە داوای دەرفەتی کار دەکەن، بە تەقکردن و بریندارکردن یاسا شکێنیە! هێنانی هێزی ئەمنی و سەربازی بۆ سەرکوتکردنی کەسانێک کە داوای دەرفەتی کار دەکەن ئاماژەکی مەترسیدارە. دەشڵێت: چەندین ساڵە نەوت بۆ دەسەڵاتداران بوەتەسەرچاوەی سەدان ملیۆن دۆلارو بۆ خەڵکیش نەگبەتی و نەهامەتی. عەلی حەمەساڵح باسی لەوە کردوە، فەرموون سەرچاوەی ئەم نەوتەی پاڵاوگەی لاناز کوێیە داهاتەکەی بۆ کێیە؟ خەڵکیش داوای کاربکات ئاوا بە فیشەک وەڵام دەدرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 134 Today: 1,663 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.