نێچیرڤان بارزانی: هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کۆرمۆر هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات

بینراوە: (1.4K)

سەرۆکی هەرێمی کوردستان “به تووندى سه ركۆنه ى هێرشه تيرۆریستييه کەی” سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و دەڵێت، “هه ڕه شه يه كى راسته وخۆيه له سه ر ئاسايش و سه قامگيريى وڵات”. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆزینەوەی بکەرانی هێرشەکە رایگەیاند، “ئه رک و به رپرسياريه تيى حكومه تى فيدراڵى عێراق و دامه زراوه ئه منییه په یوه ندیداره کانه و پێويسته به زووترین كات هه وڵی جددی بده ن و رێكارى پێویست و کاریگه ر بگرنه به ر بۆ لێپێچينه وه و سزادانى ئه نجامده رانى ئه م تاوانه و رێگه گرتن له دووباره بوونه وه ى”. شەوی چوارشەممە هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە. بەڵام بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنی و شایەتحاڵانی نێو کێڵگەکە کە بۆ رووداو قسەیان کرد، زیانی گیانی نەبووە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-11-2025، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە رایگەیاند، “ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم هێرشانەوەن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن و رێوشوێنی یاسایی تووند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر، کە تێوەگلاون لەم کردەوە ناڕەوا و ترسنۆکانەیەدا”. فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: “هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە هەموو شێوەیەک رەتکراوەیە”. هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5 کاژێر کەمبووەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 2,183 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.