وەزارەتی كارەبا: وێستگەیەك بە پێج فیدەرەوە لە حاجیاوا كەوتە كار

بینراوە: (949)

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، وێستگەی مۆبایلی (KV 132) ، بە پێنج فیدەرەوە لە حاجیاوا كەوتە كار. وەزارەتەكە باسی لەوەشكردووە، پڕۆژەكە چەند گرفتێك لە ناوچەكە چارەسەر دەكات لەوانە، چارەسەركردنی بارزۆریی سەر وێستگەی كارەبای چوار قوڕنە و گرفتی بارزۆریی فیدەرەكانی حاجیاوا و چوار قوڕنە. هەروەها، چارەسەركردنی گرفتی گوندەكانی قەمتەران و قەرەنیاغا و گردجان و زۆربەی گوندەكانی چوار قوڕنە و حاجیاوا، كە لە ئێستا بە ناچاری گوندەكان بە نۆرە كارەبایان پێدەدرا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 173 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.