فوئاد حسێن: جەخت لە پێویستی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی عیراق دەكەینەوە

بینراوە: (1.4K)

عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق دوای كۆبونەوەكەیان لە تاران كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا. فوئاد حسێن رایگەیاند، سەردانەكەیان بۆ ئێران لەسەر بنەمای پەیوەندییە بەهێزەكانی نێوان هەردو وڵاتە لە بوارەكانی ئابوریی و رۆشنبیریی و بوارەكانی دیكە، لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی باسیان لە رێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكان كردوە. وتیشی: جەختیان لە پێویستی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی عیراق بۆ چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی بەردەم ناوچەكە كردوەتەوە، هەروەها گرنگی بەردەوامیدان بە پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئێران و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی ئێستای ناوچەكەیان تاوتوێكردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 197 Today: 2,263 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.