توركیا: سوریا بڕیاربدات رێوشوێن بەرانبەر هەسەدە بگرێتە بەر ئامادەین بۆ هاوكاری

بینراوە: (1.6K)

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پاڵپشتیكردنی حکومەتی سوریا، ئەگەر بڕیار بدات رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ پاراستنی یەکێتی و یەکپارچه یی وڵاتەکەی.

بەگوێرەی هەوالێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی سەربە حكومەتی توركیا، دوای کۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی ئەمڕۆی زەكی ئاکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، سەرچاوەیەك لە وەزارەتەكە، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا راگەیاندووە: رێکخراوی “تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە” کە لەژێر ناوی “هەسەدە” لە سوریا چالاکی دەکات، بەردەوامە لە داوای لامەرکەزی و فیدراڵیزم و هیچ هەنگاوێک نانێت بەرەو یەکگرتن لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی.

وەک پێشتريش دووپاتیان کردۆتەوە، ئەم هەڵوێستەی هێزەکانی سوریای دیموکرات زیان بە یەکپارچەیی خاک و سەقامگیری سوریا دەگەیەنێت

سەرچاوەكەی وەزارەتی بەرگری توركیا جەختیشی لەوە کردەوە: ئەنكەرە لەسەر بنەمای “یەک دەوڵەت، یەک سوپا” بەردەوامە لە هاوکارییە توندوڵەكانی لەگەڵ حکومەتی سوریاو لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی یەکگرتن دەکات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 134 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.