سێنتكۆم: لەماوەی شەش مانگدا 80 ئۆپراسیۆنی جیاجیامان لە سوریا ئەنجامداوە

بینراوە: (1.3K)

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەسوریا بڵاویكردەوە، ئەمریكاو هاوبەشەكانی لەسوریا دژ بە پاشماوەكانی داعش لەمانگی تەمموزی رابردوەوە 80 ئۆپراسیۆنی جیاجیایان ئەنجامداوەو 119 تیرۆریست دەستگیر كراون و 14ی تریش كوژراون. راشیگەیاندوە، لەئۆپراسیۆنەكانی مانگی رابردودا زیاتر لە 15 كۆگای چەك و تەقەمەنی تیرۆریستان لەناوبراون و لەو چوارچێوەیەدا نزیك بە 130 گوللـە تۆپ، هاوەن، ژمارەیەك چەك، بۆمب و مادەی تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوەو لەناو براوە. سێنتكۆم ئاشكراشیكردوە، لە ئۆپراسیۆنێكدا كە لەمانگی ئەیلول ئەنجامیانداوە، ئەندامێكی پلە باڵای داعشیان كوشتوە كە سەرقاڵی ئامادەكاریی بوە بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 4,126 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.