منداڵێک لە کەلار کەوتە نێو ئاوی لافاو و خنکا

بینراوە: (979)

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کەلار منداڵێک کەوتووەتە نێو ئاوی لافاو وخنکاوە.

چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە ئەنجامی بارانبارین، لافاو لە قەزای کەلار دروست بووە؛ بەوهۆیەوە منداڵێک کەوتە نێو ئاو و گیانی لەدەستدا.”

منداڵەکە لەسەر پردێک بووە و قاچی خلیسکاوە و کەوتوەتە نێو ئاوی لافاوەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 96 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.