تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە

بینراوە: (994)

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخوڕەی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتوەتەوەو مەترسی دروستبونی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لەچەند شوێنێكدا لەئارادایە، لەسەر فەرمانی صباح نصرالدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 خرانە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان لەكاتی رودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و هەروەها سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرو بەشەكانی فریاكەوتن بەشێوەی ئێشكگری كراوە دەبن. ئاماژەشیكردوە، هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لەكاتی رودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی 122 بۆئەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی بەزوترینكات بەهانایانەوە بچن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 202 Today: 3,415 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.