هێلی گەرم بۆ ئەگەری مەترسی لافاو لەسلێمانی خرایە كار

بینراوە: (12)

سەنتەری هەماهەنگی هاوبەشی پارێزگای سلێمانی P.JCC بڵاویكردەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە لە ئەگەری هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و دروستبونی لافاو راستەوخۆ پەیوەندی بكەن بە ژمارە 100ـی هێڵی گەرمی فریاكەوتنەوە، هەروەها بۆ ئەو ناوچانەی كە لە دەرەوەی سەنتەری شاری سلێمانی كە قەزاو ئیدارەكانن ژمارەی مۆبایلی تایبەت دانراوە بۆئەوەی هاوڵاتیان بەپێی شوێنی جوگرافی خۆیان پەیوەندی بكەن. هاوكات سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، تیمی فریاگوزاری شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی پاككردنەوەی مەنهۆڵ و باراناو و هەروها بەدواداچونی دواكاریی هاوڵاتیانی ئەنجامداوە. ئەو ژمارانەی كە تایبەتن بە قەزاو ئیدارەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی:_ پارێزگای هەڵەبجە: 07705047008 ئیدارەی گەرمیان: 07705047002 ئیدارەی راپەڕین: 07705047007 قەزای چەمچەماڵ: 07705047009 قەزای پێنجوێن: 07705047004

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 2,883 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.