لە پێشبینی شەپۆلی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری دروستبونی لافاو كراوە. ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان بڵاویكردۆتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكان بە دو قۆناغ شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە كە یەكەمیان رۆژی یەكشەممە 7 تا 8ی كانونی یەكەم دەبێت و لە قۆناغی دوەمیشدا رۆژی سێشەممە 9-12 تاوەكو كۆتایی هەفتە شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت. هاوكات ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاندوە، بارانبارین بەرێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای نەینەوا و دهۆكەوە دەستپێدەكات و لەناوچەكانی دیكەی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە، رێژەی بارانەكە لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین و سۆران و ناوچەكانی ئاكرێ و بارزان و ئامێدی و بەردەرەش و كۆیەو مێرگەسور زیاتر دەبێت، هەندێك جار لێزمە باران دەبێت و ئەگەری دروستبونی لافاویش لەو ناوچانەدا دەبێت.
لە شەپۆلی بارانباریندا ئەگەری دروستبونی لافاو هەیە

بینراوە:
(864)











Leave a Reply