دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا: هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر ڕووسیادا دەکات و داواش لە وڵاتان دەکات چیتر نەوت لە ڕووسیا نەکڕن. دوای شکستی هەوڵەکانى دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگرتنى شەڕی ئۆکرانیا و کۆبوونەوەى دوو قۆڵی پوتین و زیلینسکی دەستی بە هەڕەشە لە ڕووسیا کرد. سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامادەم سزای توند بەسەر مۆسكۆدا بسەپێنم، كاتێك هەموو وڵاتانی ناتۆ هەمان كاریان كرد و وازیان هێنا لە كڕینی نەوتی ڕووسیا. ئاماژەى بەوەشکردووە، سەپاندنی باجی گومرگیی بەرێژەی ٥٠% بۆ ١٠٠% بەسەر چیندا لەلایەن ناتۆوە، كە لە دوای كۆتایی جەنگی ڕووسیاو ئۆكرانیا هەڵدەوەشێتەوە. سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەو سزایانەى لەگەڵ ئەوروپا دەیسەپێنن بەسەر مۆسکۆدا هاوكارییەكی گەورە دەبێت بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، لەو ڕێگەیەوە نەبێت مۆسکۆ ئامادە نییە مل بۆ ئاشتى بدات
ترەمپ هەڕەشەی سزادانى توند لە ڕووسیا دەکات

بینراوە:
(847)











Leave a Reply