سوودانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەکوژرانی کاندیدەکە پێکدەهێنێت

بینراوە: (1.3K)

بە فەرمان و چاودێریی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق تیمێکی بەڵگەی تاوانی هاوبەش و لیژنەیەکی باڵا پێکهێنرا بۆ لێکۆلێنەوە لە ڕووداوی کوژرانی سەفا مەشهەدانی، کاندیدی پەرلەمانی عێراق.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو سەفا حوسێن مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق کوژرا، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنراوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و چوار لە سەرنیشنانی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چوار کەس لەگەڵ مەشهەدانی بوون لە ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون، دەستبەجێ لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی سەرۆکی حکومەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، تیمێکی بەڵگەی تاوانی هاوبەشی دادوەری و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پێکهێنران، بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕووداوەکە و دواتر وردەکارییەکان دەخرێنە ڕوو.

هەر لەمبارەیەوە، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە تیرۆریستییەکە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 302 Today: 2,766 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.