بینراوە:
(1.3K)
ئاژانسی ئەسۆشەییتد پرێس بڵاویكردەوە، ئەمریكا 200 سەرباز بۆ چاودێریكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزە رەوانەی ئیسرائیل دەكات. ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكا بە ئاژانسەكەیان وتوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) ناوەندێكی هەماهەنگی مەدەنی- سەربازی لە ئیسرائیل دادەمەزرێنێت و ناوەندەكە دەبێتە مایەی ئاسانكاریی لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەزە. باسیان لەوەشكردوە كە ئەمریكا ئەو 200 سەربازو بۆ چاودێریكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە غەزە رەوانەی ئیسرائیل دەكات.












Leave a Reply